ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا ٣٤ ملیۆن كەسی تێپەڕكرد
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٣٤ ملیۆن و ١٥٩ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٤ ملیۆن و ١٥٩ هەزار و ٢٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها لەو ژمارەیەش ٢٥ ملیۆن و ٤٤٠ هەزار و ٥٥٢ توشبوو چاکبونەتەوە، لە ئێستاشدا یەک ملیۆن و ١٨ هەزار و ٧٩٢ كەس گیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا حەوت ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ٢٨٢ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار و ٧٠٦ کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢١١ هەزار و ٧٤٠ کەس بەرزبوەتەوە.
AM:09:31:01/10/2020