فەرماندەی نەینەوای هێزەکانی حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێر هاتە دەنگ و دەڵێت" ئەو ناوچەیەى موشەکەکانى لێوە ئاراستەى هەولێر کراوە ناوچەیەکى هاوبەشى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق و حەشدى شەعبییە".
فەرماندەیی نەینەوای هێزەکانی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بەدواداچوونمان بۆ ئەو لێدوان و هەڵویستانە کردووە، کە لەبارەى بەئامانجگرتنى شارى هەولێر بە موشەک خراوەتەڕوو و لە کاردانەوە خێراکانی پاش رووداوەکە سەرمان سوڕماوە".
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو ناوچەیەى موشەکەکانى لێوە ئاراستەى شارى هەولێر کراوە ناوچەیەکی چۆڵکراوە و ناوچەیەکى هاوبەشى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى شەبەکە".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی باسی لەوەشکردووە: لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە و بەپشتبەستن بە کامێراکانى چاودێرى هەوڵ دەدرێت لە چۆنیەتى هاتنى ئەو بارهەڵگرە موشەکە بدۆزرێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە.
شەوی ڕابردوو لە راگەیاندنێکدا دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند " كاتژمێر ٨:٣٠ خولهكی ئهمشهو له سنوری گوندی شێخ ئهمیرهوه كه سهر به پارێزگای نهینهوایه لهلایهن میلیشیاكانی حهشدی شهعبییهوه ٦ موشهك به ئاراستهی فڕۆكهخانەی نێودهوڵهتی ههولێر هاوێژران، بهڵام دوور له فڕۆكهخانه له چۆڵهوانی كهوتنه خوارهوه و دوو لهو موشهكانهش نهتهقیونهتهوه و خۆشبهختانه هیچ زیانێكی لێ نهكهوتهوه".