ترامپ تووشی کۆرۆنا دەبێت

دۆناڵد ترامپ و میلانیای هاوسەری دوای پشکنینی تەندروستی دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری پزیشکی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە کە ترامپ و هاوسەرەکەی میلانیا تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام تەندروستیان باشە.



بەپێی راگەیاندنێكی کۆشکی  سپی  کە ئەمڕۆ هەینی دەرچوو ترامپ " بەردەوامە لەسەر کارەکانی بەبێ پچڕان" لە کۆشی سپی لە سەردەمی کەرەنتینەدا.  

 
سەرۆکی ئەمەریکا کە لە کێبەركێیەکی سەختدایە لەگەڵ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی وڵات، دوای تووشبوونی بە  کۆرۆنا ئاهەنگێكی هەڵمەتی هەڵبژاردنی لە فلۆریدا هەڵوەشاندەوە.

 
ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەویتەر بڵاویکردەوە کە خۆی هاوسەرەکەی میلانیا  تووشی کۆرۆنا بوون و خۆیان کەرەنتینە دەکەن.

 


AM:08:55:02/10/2020