ڤدیۆ.. ترامپ لە کۆشکی سپی یەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ کە ئەمڕۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئێستا لە کۆشکی " سپی " یەوە دەگوازرێتەوە بۆ " نەخۆشخانە ".

 

هەرچەندە ئەم بەیانییە ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە ترامپ دۆخی باشەو لە ئۆفیسەکەیەوە لە کۆشی سپی کاروبارەکانی سەرۆکی ولآت بەڕێوە دەبات، بەلآم ئەمڕۆ کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترامپ سەرتاپای ئەمڕۆ تای هەبووە.

 

وتەبێژی کۆشکی سپی کەمێک لەمەوپیش رایگەیاند کە ترامپ سەرۆکی ولآتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

بەپێی زانیاری میدیا جیهانییەکان کە پەخشی راستەوخۆی کۆشکی سپی دەکەن کە کۆپتەرێک لە بەردەمیدا نیشتۆتەوەو چاوڕەوانی هاتنە دەرەوەی ترامپ دەکەن تا بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی " واڵتەرلید " ی سەربازی لە میریلاند کە نزیک کۆشکی سپی یەو نەخۆشخانەیەکی سەربازی پێشکەوتووە.

 

هەندێک سەرچاوەی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەمەن و قەڵەوی ترامپ کێشەیە لەبەردەم تەندروستی ترامپدا کە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

 

ئەمڕۆ هەموو میدیاکانی جیهان و ناوەندە سیاسیەکان سەرقاڵی هەواڵی سەرۆکی بەهێزترین وڵاتی جیهان، ئەمەریکان کە تووشی کۆرۆنا بووە، خۆی هاوسەرەکەی.

 



AM:12:40:03/10/2020