یه‌كێتیی تۆپی پێی ئەوروپا هێمای سه‌وزی به‌خشی له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران جارێكی تر بۆ ركابه‌رییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا دووپاتی كرده‌وه رێگادان به گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به جیا جیا بۆ شوێنی دانیشتنی هانده‌رانی پاڵه‌وانان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له هه‌فته‌ی داهاتوودا.
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌زموونی سوپه‌ری ئه‌وروپی له نێوان بایرن میونخ سڤییا ئه‌رینی بوو ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایلێكرد بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران و جه‌ماوه‌ر جارێكی تر به شێوه‌یه‌كی پله‌یی بۆ پێشبڕكێكانی ئه‌وروپا بکاتەوە.
پێشبینی ده‌كرێت كه جه‌ماوه‌ر ئاماده نه‌بێت له ئیسپانیا و ئینگلته‌را و ئیتاڵیا به هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ئه‌م وڵاتانه رووبه‌رووی بوونه‌وه‌ی له‌م ماوانه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا و بریاری حكومه‌ته‌كان له‌وه‌ی به دواخستنی ئاماده بوونی جه‌ماوه‌ر .