سه‌رده‌می ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق تەواو بوو
رۆژی (هه‌ینی 1-10-2020 به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌می ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پیی عێراق كۆتاییهات .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌كه له لێدوانێكیدا وتی:" لە رۆژی هەینییەوە به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و ماوه دیاریكراوه له فیفاوه سه‌باره‌ت به كاری ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه كه بریار بوو شه‌ش مانگ بێت کۆتایی هات".
روونیكرده‌وه :" ئه‌یاد بنیان سه‌رۆكی ده‌سته‌كه به هاوڕێیه‌كانی ڕاگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دوایین رۆژی بوو له كار و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه " فیفا په‌یوه‌ندی پاڵێوراوی نوێ ده‌كات بۆ پاڵاوتنی كه‌سێكی نوێ سه‌ركردایه‌تی ده‌سته‌كه بکات به شێوه‌یه‌كی كاتی ".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه فیفا هه‌ڵسێت به درێژكردنه‌وه‌ی كاری ده‌سته‌كه به هۆی ته‌واونه‌كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئه‌م كاته ".
AM:10:49:03/10/2020