پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر رێگای نێوان (کۆیە- تەقتەق) روداویکی هاتوچۆ رویدا، بەهۆیەوە دایک و کچێک گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە لە رێگای تەق تەق گوندی مەرزان لە ئەنجامی کۆنترۆل لەدەست دەرچوون ئۆتۆمبێلی النترا خۆی دەکێشێ بەپردێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دایک و کچێک گیان لەدەست دەدەن و باوک و کورێک برینداردەبن، کە ھەرچواریان ئەندامی یەک بنەمالەن.