بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دژی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی گردبوونەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "سپی"، لە گردبوونەوەکەدا خوێندكاران خوێندنی ئاوێتە و ئۆنلاینان ڕەتکردەوە و وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن" شێوازێكی لەو شێوەیە خزمەت بەوان ناكات و ناتوانن هیچ سوودێك لە وانەكان وەربگرن، بەتایبەت ئەو بەشانەی كە وانەی كرداریان هەیە".
گردبونەوەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەکاتێکدایە، زانکۆکە بڕیاریداوە بۆ ماوەی شەش هەفتە خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بێت و پاشان خوێندکاران دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.