درانگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی شندۆخا لە سەنتەری پارێزگای دھۆک شەر لە نێوان چەند گەنجێکدا روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند" شەوی رابردوو کاتژمێر ١:٠٠ لە گەڕەکی شندۆخا لە سەنتەری پارێزگای دھۆک شەر لە نێوان پێنج کەسدا روویداوەو تەقەیان لەیەکتری کردووە".
وتیشی" لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارەکە کران و لەبەر سەختی برینەکەی یەکێکیان گیانی لە دەستدا، هاوکات ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە هەڵهاتووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".