ئه‌مڕۆ جارێکی دیکە سێ موشه‌كى دیكه ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كران‌و دوانیان له نزیك فڕۆکەخانەكه كه‌وتنه خوارەوە.
شانەی ئەمنی عێراق شوێنی هاویشتنی مووشەکەکان ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بەوەدەکات" شوێنی ئاراستەكردنی موشەكێکی جۆری کاتیۆشا لەناوچەى جادریەى نزیک ناوچەی سەوزیش موشەکێکى دیکەى هەمان جۆر بەرماڵێک ئاراسته‌كراوه، هاوکات دووموشەکى تری جۆرى کاتیۆشا لە نزیک فڕۆکەخاى بەغدا کەوتونەتە خوارەوە".
شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە" تا ئێستا زیانە گیانی و داراییەكانی هێرشەكە نەزانراوە، بەڵام بەهۆیەوە هاتوچۆ لە ناوخۆی فڕۆكەخانەكە ڕاگیراوە".
له دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردوه.