لە شارەوانی هەڵەبجە دەوام بۆ ماوەی ١٠ رۆژ راگیرا

بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەك كارمەند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕاگیرا.

 

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكردووە" دوای تووشبوونی ژمارەیەك فەرمانبەری شارەوانیمان لە زۆربەی بەشەكان بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پێناو پاراستنی تەندروستی تەواوی فەرمانبەران و هاووڵاتییان دوای پەیوەندی تەلەفونی سەرۆكی شارەوانی لەگەڵ هەریەكە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزارو پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاردرا لە ئەمرۆوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ پشوو لەو فەرمانەگە ڕابگەیەنرێت".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەڵەبجە ڕایگەیاند" بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەكی زۆر لەفەرمانبەرانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی هەفتەیەك دەوامی لەو فەرمانگەیە راگەیاند". 



PM:07:57:05/10/2020