سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ پەرلەمان یارمەتیدەربووە بۆ بەرەوپێشبردن و جێبەجێکردنی ئەجێندای کابینەکەی.".
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان لە هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر پەیامێکی بڵاوکردەوەو نوسیویەتی" پەیوەندیی بەهێزمان لەگەڵ پەرلەمان یارمەتیدەربووە بۆ بەرەوپێشبردن و جێبەجێکردنی ئەجێندای کابینەکەی".
مه‌سرور بارزانی جەختیشی لە رۆڵی پەرلەمان لە چاودێریی کارەکانی حکومەت كردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت" هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر رۆڵی سه‌ره‌كیی په‌رله‌مان له چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت كردوه‌ته‌وه".