بەتۆمەتی گەندەڵی لە مەرزی پەروێزخانی نێودەوڵەتی دوو تومەتبار دەستگیر دەکرێن و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکی تر دەرچووە کە یەکێکیان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە سەر بە لیستی گۆڕان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر چەند پسووڵەی تەزویرکراودا گرتووە کە لەلایەن ئەم گرووپەوە تەوزیر کراوەو لەبەر رۆشنایی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەو دوو کەسەو پسووڵە تەزویرکراوەکان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا و چەند کەسێکی تر دەرچووە.
دەربارەی بڕی ئەو گەندەڵیەی کە بەو وەسڵانەوە کراوە، بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ملیۆنان دۆلارە.
تا ئێستا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە سەربەلسیتی گۆڕانە خۆی رادەستی دادگاو هێزە ئەمنییەکانی نەکردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە خەڵکی گەرمیانە، ئەمڕۆ لەلایەن دادوەرەوە دەرچووەو گشگیری بۆ کراوە بۆ هەموو خاڵ و بازگەکانی حکومەتی هەرێم.