شاسوار عەبدولواحید واحید وەڵامی سەرۆکی حکومەت دەداتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید وەڵامی حکومەتدا داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتیەکان دەکات.

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەلێت "لە دنیادا حکومەت کاردەکات و ئۆپزسیۆن قسەدەکات، دەشڵێت، ئەوان چاوەڕوانی ئەوەبوون حکومەت لەسەر شاشە بڵێت، چییان کردووە نەک تەنیا قسە بکات".


سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشلێت" حکومەتی هەرێم یەکەم حکومەتە کە تەنیا قسە دەکات و، کردەوەی نییە".

 

هەروەها دەشڵێت "هەنگاوەکانى چاکسازى راستەقینە ئەوەیە دەسەڵات لە خۆیانەوە دەستپێبکەن و دەستى کۆمپانیا حزبییەکانى خۆیان لە بازاڕەکاندا هەڵبگرن".




PM:10:07:06/10/2020