توركیا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عیراق و سووریا بۆ ساڵێكی دیكه‌ درێژكرده‌وه‌

پەرلەمانی تورکیا بڕیاریدا ماوەی ناردنی هێزی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ عێراق و سوریا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ پەرلەمانی توركیا بڕیاریدا بۆ ماوەی ساڵێك و تاكو ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠٢١ لەشكركێشی سوپای وڵاتەكەی  بۆ سنورەكانی عیراق و سوریا درێژبكاتەوە، ئەوەش بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەیە کە دەکرێتە سەریان.

 

ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م جاره‌ كه‌ په‌رله‌مانی توركیا بڕیار له‌سه‌ر دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌دات به‌تایبه‌ت بۆ عیراق.

 


AM:12:03:08/10/2020