چەند وێنەیەکی نوێی کاردینا سپی بڵاودەکرێتەوە



خانمە هونەرمەند و شاعیری دیاری باشووری کوردستان کاردینا سپی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.


کاردینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە کە بەتەواوی ستایڵی گۆڕاوەو وێنە نوێکانی دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

کاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌، نزیكه‌ی دوو ساڵە‌ ده‌ستی به‌ كاری ده‌رهێنانیش كردووه‌ و، كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته‌ فیلم كردووه‌، هاوكات ساڵی پار خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.



کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له‌ کوێوه‌ هاتووه‌، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه‌، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه‌ و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه‌ له‌و گوڵانه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌م هه‌مه‌، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد". 
 
ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردیناسپی) ناسراوە ساڵی 1991 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایكبووه‌، ساڵانێكی زۆره‌ له‌ بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە).




PM:09:31:08/10/2020