وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێكی لەبارەی وەرگیراوان و پێشكەشكارانی خوێندنی باڵا دەرکردو دەڵێت" پێویستە هەمو ئەوانەی داواكاری خوێندنی باڵایان پێشكەشكردوە و لە یەكێك لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان یان عێراق فەرمانبەرن، مۆڵەتی خوێندن وەربگرن".
ئهمڕۆ ههینى ٩ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوەكەدا كە وێنەیەكی دهست "سپی" كهوتووه تێیدا هاتووە" هەموو ئەو قوتابیانهى داوایان بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دیبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی پێشکەش کردووە و لە یەکێک لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان یان عێراق دامەزراون، پێویستە مۆڵەتی خوێندن وەربگرن".
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکراشیکردووە کە، بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن، نابێت فەرمانی کارگێڕیی دەستبەکاربون لە خوێندن بۆ وەرگیراوەکان لەلایەن زانکۆکانەوە دەربکرێت. ئەوانەی داوایان پێشكەشكردوە، ئەگەر مۆڵەتەكە نەبەن، لە هەر قۆناغێکی خوێندنەکەدا بن سڕینەوەی ناویان بۆ دەکرێت.
خوێندنی باڵا لە نوسراوەکەدا ڕوونى كردووهتهوه، دەبێت وەرگیراوانی خوێندنی دبلۆمی یەك ساڵە و ماستەر و دكتۆرا، پێش دەست پێ کردن بە خوێندن، دەستەبەری دارایی بەرن.
دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان: