ڤیا پەیوەندی بە یانەیەکی ئەمریکیەوە کرد



یانەی نیویۆرک سیتی ئەمریکی بڵاوی کردەوە  گەیشتووینەتە ڕێکەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانی ئیسپانی و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید داڤید ڤیا بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو یاری بۆ یانەکەمان بکات.
هەرچەندە یانە ئەمریکیەکە بڕی موچەی بۆندەکەی دیاری نەکردووە بەڵام  ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە بۆندەکەی ڤیا بۆ ماوەی سێ ساڵەو بۆ هەر ساڵێک ٣ ملیۆن دۆلارە.

 ڤیا لە پێکهاتەی بانگهێشتکراواندایە بۆ مۆندیالی ٢٠١٤ی بەرازیل


شاهۆ فایق



PM:08:47:02/06/2014