وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت" پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌زانكۆو پەیمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات".
ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌زانكۆو پەیمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات، لەسبەینێوە شەمە ڕێکەوتی (١٠/١٠/٢٠٢٠) سەعات (١٢)ی نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەی (١٠) رۆژ بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ده‌كه‌وێته كار".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا خوێندنی باڵا باسیلەوەشكردووە، دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی دەبێ بە بەكارهێنانی هەمان ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر لە خوێندنگەكانیان وەریانگرتۆتەوە، دەتوانن فۆرمی وەرگرتن پڕبكەنەوە.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا:
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌زانكۆو پەیمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات، لەسبەینێوە شەمە ڕێکەوتی (١٠/١٠/٢٠٢٠) سەعات (١٢)ی نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەی (١٠) رۆژ بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ده‌كه‌وێته كار.
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، لەسبەینێوە ڕۆژی شەمە كه ده‌كاته ڕێكه‌وتی (١٠/١٠/٢٠٢٠) له سه‌عات (١٢)ی نیوەڕۆ وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی تا سەعات (١٢)ی شەوی ڕۆژی (١٩/١٠/٢٠٢٠) واتە بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ کارا دەکرێت، به‌وه‌ش ده‌رچوانی پۆلی (١٢)ی ئاماده‌یی لەو ماویە ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم‌و پاسۆرد) كە پێشتر له‌خوێندنگەکانیان وه‌ریانگرتۆته‌وه ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
بۆ خوێندنی تایبەتیش، زانکۆ‌و پەیمانگا تایبەتەکان دەتوانن فۆڕم بەسەر خوازیاران لەخوێندنی تایبەت دابەش بکەن.
سەبارەت بەپلانی وەرگرتن بۆ خوێندنی ئەمساڵ بەهەر سێ سیستەمی خوێندنی (گشتی، پارالێڵ، ئێواران)، لەزانکۆ حکومیەکان بریتییە لە (٥٤٥٣٧) کورسی، کە بۆ یەکەمجارە لەمێژوی وەرگرتن لەهەرێمی کوردستان پلانی وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە، هاوکات پلانی داواکراوی زانکۆ‌و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بریتیە لە (٢٧٦٣٠)کورسی خوێندن.
سەبارەت بەژمارەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە ناوەکانیان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەوانە کراوە بریتیە لە: (٧٢٢٦٤) دەرچو، کە (٤٦٢٨٨) دەرچوی زانستی و(٢٤٣٧٩) دەرچوی وێژەیی و (١٦٣٧) دەرچوی بەشە پیشەییەکانن، سەرەڕای ژمارەیەکی زۆری دەرچوانی ساڵی رابردو کە لەهیچ شوێنێک ناویان دەرنەچوە ئەمانەش مافی پێشکەش کردنیان هەیە کە سیستمەکە ڕێگەی پێشکەش کردنیان پێدەدات.
بۆ به‌رچاوڕونی زیاتری ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌و ئاشنابونیان به‌سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) پێویستە سەیری ئەو ڤیدیۆ فێرکاریە بکەن کە لەسەر وێبسایتی (www.regayzanko.com) داندراوە، هاوکات بۆ هەمان مەبەست دەتوانن لەسەر هەمان وێب سایت ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانی مەڵبەندەکانی ڕاوێژکاری زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به‌سیستمه جیاوازه‌كان، کە ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هەوڵ بدەن خودی خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە، و ڕو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمی نین و تەنها بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.
سەبارەت بە هەبوونی پەیج و ئەکاونت بەناوی زانکۆلاین و ناوەندی وەرگرتن، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت ستافی وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانی زانکۆلاین و ناوەندی وەرگرتن یان هەر ناوێکی دیکە، بەڵکو تاکە مینبەری گەیاندنی ڕێنماییەکانی ئێمە لەڕیگەی سایت و پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە.