بنەماڵەی هێرش سەنگەری: قبوڵی ناکەین سبەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بچێتە سەر کارەکەی

کەسوکاری رۆژنامەوانی کۆچکردوو بە کۆرۆنا، هێرش سەنگەری لەبارەی داواکەین بۆ گۆڕینی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، دەڵێن بەرپرسانی پاساو دەهێننەوەو ئێمە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی ناهێڵن بچێتە سەر کارەکەی.

لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو بڵاویانکردەوە، خانەوادەی لالە حەمە سەنگەری دەڵێن" دوا بەدوای بڵاوکردنەوەی ڕونکردنەوەمان لەسەر پرسی کەمتەرخەمی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و گیان لەدەستدانی هێرش سەنگەری  بەپێویستی دەزانین جەخت بکەینەوە لە ناوەڕۆکی پەیامەکەمان کە دەرکردنی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیانە".

هەروەها ئەو بنەماڵەیە دەڵێت " ئەوەی ئێمە دەیزانین لە یٔێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ جێ بەجێ کردنی داواکارییەکەمان بەوپێیەی یئەو کەسانەی کاربەدەستن لەپرسی گۆڕینی ئەو کەسە ڕاوەڕێوی ئەهێننەوەو شاییعەو پاساوی بێمانای نەبوونی بەدیل بەگوێی ڕای گشتیدا دەدەن"!!

ئەو خانەوادەیە هۆشدار دەدەن و رایدەگەیەنن" گەرسبەی ئەو کەسە بێتە گەرمیان و بێ حسابکردن بۆ ڕای ئێمە بچێتەوە سەرکارەکەی مومکن نیە قەبوڵی بکەین! بەرپرسیارێتی هەر ڕوداوێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی ئەو کەسانەدایە کەباکیان بە ژیانی خەڵکی گەرمیان نییەو یاری بەکات دەکەن لەلابردنی بەڕێوەبەرێکی کەمتەرخەمدا".

 


AM:12:50:11/10/2020