ئەحمەدی حاجی ڕەشید: عێراق دورنابێت لەهەرەسی ئابوری

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" حكومەتی عێراق داوای قەرزكردنی زیاتر لە ٤٠ ترلیۆن دیناری دیكەی كردەوە لەو یاسا تازەیەدا كە بۆ پەرلەمانی ناردوە". دەشڵێت" عێراق دور نابێت لە هەرەسى ئابورى". 

 

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە" وەزیری دارایی عێراق لە مانگی (٦)ی ساڵی ۲٠۲٠ بڕی (۱٥) ترلیۆن قەرزی کردوەو لەم یاسا تازەش بەناوی یاسای تەمویلی کورتهێنانەوە داوای (٤۱) ترلیۆنی تر قەرز دەکات، واتە بڕی (٥٦) ترلیۆن".

 

ناوبراو روونیکردۆتەوە، زۆربەی ئەم قەرزەش لە یەدەگ ڕادەکێشن، ئەگەر بێتو ئەم یاسایە تێپەرێت و قەرزەکەش بکرێت ئەوا یەدەگی نەختینەی عێراق شتێکی ئەوتۆی تیدا نامێنێت، عێراق دورنابێت لەهەرەسی ئابوری. 



PM:09:15:11/10/2020