سبەی سەرۆک کۆماری عێراق لە هەولێر لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ دووشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم کۆبێتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، سبەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەگاتە هەولێر و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی سیاسی و دۆخی ئابووری عێراق و پرسی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.

 

ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەیە کە سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ ئەو سێ سەرۆکایەتییەی هەرێم ئەنجامی بدات. 

 

 



PM:10:16:11/10/2020