لە جیهاندا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٨ هەزار کەس، زۆرتر لە یەک ملیۆن کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئهو زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوهتهوه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ دهبهستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨ ملیۆن و ٤٢ هەزار و ٩١٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٨٥ هەزارو ٣٧٥ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٢٨ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ١٦٩ توشبوو چاکبونەتەوە.
هاوکات، بەپێی ئامارەکان، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا هەشت ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٧٨٩ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥ ملیۆن و ١٨٤ هەزار و ٦١٥ کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٢٠ هەزار و ١١ کەس بەرزبوەتەوە.