وەزیری دارایی عێراق: ئەمڕۆ ۳۲٠ ملیارەکە دەگاتە هەرێم

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات" لە کۆبونەوەی هاوبەشی دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق، وەزیری دارایی وتی، ئەمڕۆ ٣٢٠ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێم". 

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" کۆبونەوەی هاوبەشیی لیژنەی دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی خستنە ڕوی پرۆژەیەکی تایبەت بە چاکسازی دارایی کە بە ناوی  پەڕەی سپی (الورقة البیضاء) ەوە ئامادەکراوە، ئەو وەرەقە ئیصلاحییە پەرلەمان داوایکردبو وەزارەتی دارایی لەماوەی ٦٠ رۆژدا ئامادەی بکا، عێراق ئێستا لەبەردەم کۆمەڵێک  ئاڵنگاری مەترسیداری سیاسیی و ئەمنی و بە تایبەتیش ئاڵنگاری ئابوری سەختدایە". 

 

وتیشی" یان دەبێ بە خێرایی و ئازایەتیەکی دەوڵەتدارانە وە چاکسازییە دارییەکان بخرێنە سەرسکە ( کە بە قورس و دوری دەبینم) یان لە ئایندەی نزیکدا کێشە ئابوری و داراییەکانی قوڵتر دەبنەوە، ئەو وەرەقەیەی ئامادەکراوە پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی قوڵە کێشەکانی دەستنیشانکردوە و چارسەرەکانیشی خستۆتە ڕوو". 

 

هۆشیار عەبدوڵا باسی لەوەشکردوە، ئەگەر ئیرادەی چاکسازی لە لای حکومەتی هەرێم هەبێت (کە بێگومان نیە) دەتوان بە باشی سود لە ناوەرۆکی ئەو پرۆژە ئامادەکراوە وەربگرن کە ناوی ( پەرەی سپیە) بەو پێیەی کێشەکان لە بەغدا و هەولێر لەیەکدەچن، ئەگەر عێراق لەبەردەم کۆمەڵێک گریمانەی مەترسیداری ئابوریدا بێت و پێویستی بە چاکسازی خێرا بێت، هەرێمی کوردستان لەناو مەترسیەکاندا دەژی و پێویست بو دەمێک پێش ئێستا دەستپێبکا و زۆر درەنگ بوە.

 

لەکۆتایی نوسینەکەیدا دەشڵێت" کۆبونەوەکە تایبەت نەبو بە پرسی موچە بەڵام لەگەڵ مامۆستا ئەحمەدی حاجی رەشید بەنوسراو خستمانە بەردەمی کە کەی ۳۲٠ ملیاری ئەم مانگەی هەرێم دەنێرن، لە وەڵامدا ووتی، ئەمڕۆ". 



PM:12:50:13/10/2020