سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوەی ژمارە ١١ی ئەنجام بدات و کۆبونەوەکەش تایبەتە بە رێككەوتن لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ژمارە ١١ی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی گەیشتنی فراكسیۆنەكان بە كۆتا رێككەوتن لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن.

 

بەپێی زانیارییەکان، فراكسیۆنە سیاسییەكان لەسەر سیستمی كۆتای ژنان لە یاسای هەڵبژاردندا گەیشتونەتە رێككەوتن، ناكۆكی فراكسیۆنەكان لەسەر پرسی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنە لە پارێزگاكان.



PM:10:25:13/10/2020