نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرزدەبێتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار كرد.

ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی یەکەم نرخی‌ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی  لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراودا بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان به‌ ١٢٤ هه‌زارو ٤٠٠ دینار بوو. 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە "سپی" راگەیاند" کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزار و ١٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".



PM:02:40:14/10/2020