لە دۆسیەی ساختەکاری پەروێزخان ٦ کەس گیراوە، ئەندامەکەی ئەنجومەن خۆی رادەستنەکردووە

لە دۆسیەی ساختەکاری مەرزی پەروێزخان کە ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش تۆمەتبارە، تا ئێستا ٦ کەس دەستگیرکراوە، ئەندامەکەی ئەنجوومەنیش خۆی رادەستنەکردووە.

 
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوون کە رادیۆکە ئۆفیسی سەرەکی لە شاری کەلارە، لە کۆی ١٢ تۆمەتبار ٦ کەس دەستگیرکراوەو ٦ ماوە، بە ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی گۆڕان.

 
بەپێی ئەو زانیاریانە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان نوسراوی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ رادەستکردنی، (محەمەد شێخ وەهاب) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لە لەلیستی گۆڕان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو ئەندامەی ئەنجومەن خۆی رادەستی دادگا نەکردوە، هەفتەی رابردووش لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو گەندەڵیە لە مەرزی پەروێزخان فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەرگریان لە ئەندامەکەیان کردوو کێشەکەیان بە " سیاسی " ناوزەد کرد. 

 


AM:12:39:15/10/2020