پارێزگاری سلێمانی زیادکردنى بڕە نەوتى هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشکرا دەکات

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەغدا رێژەی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کۆردستان، لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر زیادکرد".

 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە باسی لەوەکردووە، شەوی ڕابردوو پێشوازیمانکرد لە وەزیرانی پلاندانان و کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی ئیتحادیی و وەفدی هاوڕێیان، له‌ دیدارێکدا وەزیری پلاندانانی حکومەتی ئیتحادیی پێی ڕاگەیاندین بۆ بەدواداچونی داخوازیی پارێزگاکان هاتوون.

 

هاوکات لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگاری سلێمانی ئەوەش هاتووە، حكومه‌تی ئیتیحادی  دوای سەردانەکەی هەفتەی ڕابردویان بۆ سلێمانی و داواکاریی پارێزگاری سلێمانی و حکومەتی هەرێم بۆ زیادکردنی بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی ئیتحادیی و وەزیری نەوت بڕی تەرخانکراویان لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر بە سێ بەشی یەک لە دوای یەک زیادکردووە. 

 

 

 


AM:10:17:15/10/2020