" ژمارەی گیان لەدەستدان لە هەرێم لە شوێنەکانی تری عێراق زیاترە "
بەپێی نوێترین راپۆرتی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٥ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەستداوە، ٢٨ کەسیان لە هەرێمن، ١٠ هەولێر، ٩ سلێمانی، ٩ دهۆک.
بەپێی نوێترین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا ٣ هه‌زار و ٥٨٧ تووشبوی نوێی تۆمار کراون. كۆی تووشبوانی ڤایرۆسه‌كه بەرزبۆتەوە بۆ ٤١٦ هه‌زار و ٧٥٢ تووشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ٦٥ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته ١٠ هه‌زار و ٨٦ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی٢٤ كاتژمێری رابردودا، ٣ هه‌زار و ٣٥٦ كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، ژمارەی چاکبووان بەرزبۆتەوە بۆ ٣٥٠ هه‌زار و ٧٥٢ كه‌س.
PM:06:17:15/10/2020