كارەبای سلێمانی: لێخۆشبوون لە (١٥%)ی قەرزی كارەبا كۆتایی دێت

کاره‌باى سلێمانى رایدەگەیەنێت" ئاگادارى گشت هاوبه‌شانى كاره‌باى سنوورى پارێزگاكە دەكەنەوە كه‌ بڕیاری لێخۆشبوونی له‌ ١٥%ی قه‌رزی كاره‌بای هاوبه‌شان له‌ ٣١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠ دا كۆتایی پێدێت".

 

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌" ئاگادارى گشت هاوبه‌شانى كاره‌باى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ‌ لێخۆشبوون له‌ ١٥%ی قه‌رزی كرێی كاره‌بای هاوبه‌شان له‌ ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ كۆتایی دێت".

 

ڕاشیگەیاندووە" هەر هاووڵاتیەك دەیەوێت سوودمەندبێت لەو بڕیارە، تا كۆتایی ئەم مانگە سەردانی بەشەكانی فرۆشتنی وزەی كارەبا سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا بكەن". 



PM:07:32:15/10/2020