کەشناسی ناسراوی عێراقی سادق عەتیە ئاشکرای دەکات، ساردوسه‌رمای زستانی ئه‌مساڵ زووتر دهستپێدەکات.
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، وه‌رزی سه‌رمای ئەمساڵ له سەرەتایی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا ده‌ستپێبكات، به‌ڵام هێشتا شه‌پۆلی بارانبارین له‌ژێر چاودێریدایه و جارێ پێشبینی ناكرێت.
سادق عه‌تییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، کە له كۆتایی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تای مانگی دهاتوو بارستە هه‌وایه‌كی شێ‌دار ڕوو لە ناوچه‌كه دەکات، به‌ڵام دیار نییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای عێراق ده‌بێت یان نا.