نوێترین زانیاری لەسەر باری تەندروستی قادری حاجی عەلی

قادری حاجی عەلی هەڵسوڕاوی دیاری پێشووی گۆڕان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی کە ماوەیەکە تووشی کۆرۆنا بووە، تا ئێستا لە نەخۆخشخانەی فاروقە لە سلێمانی و بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانە کە هەندێک پەیج لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویانکردۆتەوە، دۆخی جێگیرەو لە ژێر چاودێری چڕدایە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، بەپێچەوانەی ئەو زانیاریانەی کە باس لە گیان لەدەستدانی قادری حاجی عەلی دەکەن، تا ئێستا ناوبراو لە نەخۆشخانەی فاروقە لە سلێمانی گۆڕانکاری ئەوتۆ بەسەر باری تەندروستیدا نەهاتووە.

 

لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەمشەو دەست " سپی " کەوتووە بەشێوەیەکی گشتی باشە، بەلآم هەوکردنی سیەکانی هەیەو، لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکەکاندایە، پزیشکەکانی نەخۆشخانەی فاروق هیوایان بە چاکبوونەوەی هەیەو، ئەمڕۆش رێژەی ئۆکسجینی لە رۆژانی پێشوو باشتربووە. 

 

قادری حاجی عەلی پێشمەرگەی کۆن و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان دوو هەفتە زیاترە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەوپەتاکەی قورس گرتووەو لە نەخۆشخانەی فاروق لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

 



AM:12:13:16/10/2020