فەرەنسا.. کەسێک بە بەرچاوی خەڵکەوە مامۆستایەکی ئامادەیی سەردەبڕێت

لە وڵاتی فەرەنسا لە ناوچەکانی کەناری پایتەختی پاریس کەسێک لە شوێنێکی گشتیدا پەلاماری مامۆستایەک دەدات و سەری دەبڕێت.

 

بەپێی میدیا فەرەنسییەکان ئەو کەسەی سەربڕدراوە مامۆستای وانەی مێژوو بووە لە قۆناغی ئامادەی و لە رۆژی ٥ ی تشرینی یەکەم لە وانەکەیدا لەسەر ئازادی بیروڕا " کاریکارتێری پێغەمبەری " پێشانی قوتابییەکانی داوە.

 

رووداوەکە لەناوچەی ( کۆنفلان ) کە ناوچەیەکی چواردەوری پاریسە روویداوەو، تاوابنارەکە دوای سەربڕینی مامۆستاکە هەڵهاتووەو هێزە ئەمنییەکان دوای کەوتوون و کووشتوویانە.

 

ماوەیەکە لە فەرەنسا بەهۆی بڵاوکردنەوەی " کاریکارتێر لەسەر پێغەمبەر " توندوتیژی ئەو ولآتەی گرتۆتەوەو موسڵمانانی نیشتەجێی ئەو ولآتە بە سووکایەتی بە ئاینی ئیسلامی ناوزەد دەکەن و، هەرچی کەسانی تر و دەزگا حکومیەکانە بە بەشێک لە ئازادی بیروڕا ناوزەدی دەکەن.

 



PM:09:20:16/10/2020