• بەرپرسی دەڤەری راپەڕین و ئەندامی ئه‌نجومه‌نی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، محەمەد گرتکی له كاتژمێر ٩ ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێوه له‌ماڵ چوه‌ته ده‌ره‌وه و دیارنه‌ماوه، حیزبەکەی هیوادارە به‌زوترین كات هه‌واڵی سه‌لامه‌تی ئه‌و به‌رپرسه‌یان به‌ده‌ستبگات و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ركار و ناو خێزانه‌كه‌ی.
ئه‌نجومه‌نی هاوپه‌یمانی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، محه‌مه‌د عه‌وڵا ڕه‌سوڵ ناسراو به "مامۆستا محه‌مه‌د گرتكی"، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و به‌رپرسی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، له‌كاتژمێر 9:00ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 15ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020 به ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی خۆی له‌ماڵ ده‌رچوه و پاشنیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بڕاوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه نه‌ماوه.
محه‌مه گرتكی دواجار له پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی له كۆتا بازگه‌ی ئاسایشی زوركان له ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ره‌و قه‌ندیل په‌ڕیوه‌ته‌وه.
باس لەوەش کراوە" پاش هه‌واڵپرسین و به‌دواداچون و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌هاوكاری ئه‌وان ده‌ركه‌وت كه محه‌مه گرتكی دواجار له پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی له كۆتا بازگه‌ی ئاسایشی زوركان له ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ره‌و قه‌ندیل په‌ڕیوه‌ته‌وه و له‌وكاته‌وه تاكاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاوپه‌یمانی به‌رده‌ست نییه".