بانکی ناوەندی عێراق لەسەر نرخی دینار راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕایگەیاندنێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار نەگۆڕاوە و جێگیرە. 


بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت "بانکی ناوەندی عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی ئەو لێدوانانەی تایبەت بە (داشکاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار) بڵاوکراوەتەوە تەنیا گوزارشت لە دیدی ئەو کەسە دەکات کە لێدوانەکەی داوە و بە هیچ شێوەیەک لێدوانی فەرمی بانکی ناوەندی نییە".

 
بانکی ناوەندی لەو راگەیاندنەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نرخی بانک جێگیرە و هیچ نەگۆڕاوە، سیاسەتی نەختینەیی بانک روون و ئاشکرایە".


ئەوەش هاتووە، دراوی یەدەگی بیانی "زۆر باشە" و بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت ئەم قەیرانەی ئێستای وڵات تێپەڕێنێت.


هەرچەندە بانکی ناوەندی نرخی ١٠٠ دۆلاری بە ١١٩ دیناری عێراقی شکاندۆتەوە، بەڵام دوێنێ لە دواساتەکانی داخستنی بازاڕ لە بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٢٩ هەزار دینار.

 


AM:10:54:18/10/2020