به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چاکبوونەوەی ٢٦٠ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند کە چوونەتەوە ماڵەوە.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ یەک شەممە ١٨ ی تشرینی یەکەم ٢٦٠ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه چاكبوونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" ٨ هه‌زار و ١٣٣توشبووش به ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه".
كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته ١٧هه‌زار و ٣٥٤ توشبوو، له‌نێویاندا ٣٧٠ حاڵه‌تی گیان لە دەستدان هه‌یه.