لە شاری دهۆک دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی كرا

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای دهۆك ئەمڕۆ ١٨ی تشرینی یەکەم دەستی بە دابەشكردنی نەوتی سپی كرد كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ پارێزگاكە نێردراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە لە هەردوو ناحیەكانی كانی ماسێ و باتیفا دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان كراوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو نەوتەی كە دابەش دەكرێت حكومەتی عێراق بۆ دهۆك و پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان تەرخانی كردووە". 

 

پێشتر حكومەتی عێراق بەڵێنی ناردنی ١٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسێ بەشی یەك لەدوای یەك بۆ هەرێمی كوردستانداو لە ئێستا بەشێك لەو بڕە بۆ پارێزگای دهۆك نێردراوە.



PM:01:02:18/10/2020