هه‌فته‌یه‌ك پێش كلاسیكۆ رامۆس تووشی پێكان ده‌بێت
له میانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قادش له یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می لیگا ، ریاڵ مه‌درید دوو لێدانی ئازاربه‌خشی به‌ركه‌وت .
یەکەم لێدان شكستیهێنان 0-1 ته‌نها لێدان نه‌بوو ، به‌ڵكو سیرجیۆ رامۆس كاپتنی تیپه‌كه روو به‌رووی پێكان بووەوەو ناچاری كرد یارییه‌كه ته‌واو نه‌كات .
لۆزانۆ یاریزانی قادش به شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌ر رامۆس كه‌وت له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م به‌ڵام كاپتنی به شێوه‌یەكی ئاسایی گیمی یه‌كه‌می ته‌واو كرد .
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م زێدانی راهێنه‌ر گۆرانكارییه‌كی له نیوان هه‌ردوو گێمه‌كه ئه‌نجامدا به ده‌ركردنی رامۆس و پاڵنان بە ئیدیر میلیتاو له شوێنی ئه‌و .
جێی باسە ریاڵ مه‌درید هه‌فته‌ی داهاتووی له كلاسیكۆی زه‌وی روو به‌رووی به‌رشەلۆنه ده‌بێته‌وه .
PM:01:31:18/10/2020