ئاسایشی هه‌ولێر دەستگیرکردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگەیاند كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری هه‌ولێر هاوسەرەکەی خۆی كوشتووه.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبازگەی شێراوەی رێگەی هەولێر -کەرکوک پاش گومانکردن لەئەنجامدانی تاوانێک، سەرنشینێکی تاکسی بەناوی (ع، ح، ب) کە بە رەگەز عەرەبە دەستگیری دەکەن و دواتر دەردەکەوێت ژنەکەی خۆی لەهۆتێلێکدا کوشتوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە" ئەو پیاوە، لە بنەڕەتدا دانیشتووی بەغدایە، هەمان رۆژیش لە کاتژمێر ٣:٣٠ی بەرەبەیان ژنەکەی بەناوی (ە، خ، م) لەناو هۆتێلێکی هەولێر کوشتوە".
ئاسایشی هه‌ولێر راشیگەیاندووە" دوای لێکۆڵینەوە گومانلێکراوه‌كه دانی بەتاوانەکەی داناوه و تیمەکانی لێکۆڵینەوەش چونە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی تاوان‌لێ‌کراو لەناو ژوورەکەیاندا دۆزراوەتەوە، تۆمه‌تباره‌كه‌ش براوه‌ته بەردەم دادوەری لێکوڵینەوە و بەپێى مادەی(٤٠٦)یاسای سزادانی عێراقی بەند کرا".