عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" ده‌ست به‌سه‌ر به‌ڕادێكی سه‌روپێی ئاژه‌ڵ له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان گیراوه، هیچ كه‌سێكیش له‌رووی نایه‌ت خۆی بكاته خاوه‌نی".
عەلى حەمە ساڵح ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە" كاڵا نه‌ماوه ئه‌م به‌رپرسانه بیری لێنه‌كه‌نه‌وه و به قاچاخ نه‌یهێنن، له ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆنه‌وه بۆ هێلكه و فه‌رش و دوگ و جگه‌رو جگه‌ره، دوایه‌مین شت سه‌روپێیه، ئێستا سه‌روپێش به قاچاغ له ئێرانه‌وه ده‌هێنن".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەوەشی خستۆتەڕوو، له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ڕادێك سه‌روپێی قاچاغ له په‌روێزخان گیراوه، ئیشه‌كه ئه‌وه‌نده عه‌یبه كه‌س له ڕوی نایه‌ت خۆی بكاته خاوه‌نی، بیربكه‌نه‌وه، یه‌كێك ئاماده‌بێت سه‌روپێی قاچاغ، كه كه‌س نازانێت هی چی و هی كه‌یه، بكاته خواردنی خه‌ڵك، ده‌ست بۆچی نابات، "ده‌ك شه‌رمه‌راز بن".