مەلا مەزهەر: بڕیاری پێدانی ١٠ ملیۆن دینار بۆ هێنانی ژنی دووەم دەرمانی دەردە

کەسایەتی دیاری ئاینی، مەلا مەزهەر کە زۆر کات لێدوانەکانی هەرا دەنێتەوە، لەبارەی پێدانی ١٠ ملیۆن دینارەوە بۆ هاوسەرگیری دووەم دەڵێت " بڕیارەکەی بانکی رەشید دەرمانی هەموو ئەو دەردانەیە کە کچانی قـەیـرە و ژنانی بێوەژن هـەیانـە".

مەلا مەزهەر کە سایەتی دیاری ئاینی لە بارەی بڕیارەکەی بانکی رەشیدەوە دەشڵێت " داوا لەو کەسانە دەکەم کە ئافرەتی قەیرە و بێوەژنن، پشتگیری لە بڕیاری ئەو بانکە بکەن و بە گرنگییەوە لێی بڕوانن".

هەروەها دەشڵێت " بڕیارێکی زۆر ژیرانە و راستە، چونکە بەشێکی زۆر لە بێوەژن و قەیرانەکان رزگاریان دەبێت لە تەنیایی و، لەبەرئەوە ئەو بڕیارە دەرمانی هەموو ئەو دەردانەیە کە کچانی قەیرە و ژنانی بێوەژن هەیان".

بانکی رەشید لە بەغدا بڕیاری دەرکرد بە پێدانی ١٠ ملیۆن دیناری بەژن و پیاو کە دەیانەوێت هاوسەری دووەمی پێبهێنن، ئەوە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی بەغداوە فرەژنی قەدەغەیە، لە حاڵەتی زۆر کەمی تایبەتدا نەبێت.

 


AM:09:09:22/10/2020