دوای ماوەی نزیکەی ساڵێک چاوەڕوانی یەکەم دەرمانی چارەسەر پەتای کۆرۆنا لە ئەمەریکا دۆزرایەوە.
میدیاکانی ئەو ولآتە بڵاویان کردەوە کە دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، دەرمانی "رێمدیسیڤیر"ـی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی ڤایڕۆسی کۆڕۆنای نوێ، پەسەندکرد.
دەرمانی رێمدیسیڤیر؛ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی کۆڤید لە پێگەیشتووان و منداڵانی تەمەن سەروو ١٢ ساڵ "کێش : ٤٠ کگم"، بە شێوەژەمی دەرمانسازیی ڤیاڵ/ دەرزی، لەژێر ناوی بڕاندی ڤیکلوری "Veklury" کە کۆمپانیای گلیاد دروستیدەکات، پەسەندکرا.