دۆلار نرخێکی بەرز تۆمار دەکات لیرە نرخەکەی دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ ی تشرینی یەکەم لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان دۆلار نرخێکی بەرزی تۆمار کرد، هەرچی لیرەی تورکییە نرخی تەواو نزمە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ١٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١ هەزار و ١٥٠ هەزار دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٥٥٠ دینار، رۆژی پێنج شەممە لەسەرو ١٦ هەزار دینارەوە بوو.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٤٥٠ دینار.

 

 



AM:10:29:24/10/2020