كوالیتی جۆری دەرمان سكاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمانتارێکی یەکێتی تۆمار دەكات

بەڕێوەبەرایەتی كوالیتی جۆری دەرمان سكاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمانتارێكی یەكێتی تۆمار دەكات و ڕایدەگەیەنێت" ڕێكار و داوای یاسایی لە دادگا پێشكەشدەكەین بۆ سەلماندنی هەر ڕاستییەك لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەكات".

 

بەڕێوەبەرایەتی كوالیتی جۆری دەرمان لە روونكردنەوەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ ماڵپەڕی (سپی) نێدراوە ڕایگەیاندووە" ماوەیەكە پەرلەمانتارێك بەناوی (كاروان گەزنەیی) دور لە ڕێكارەكانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوبەرایەتیمان دەكات بەبێ هیچ بەڵگە و بنەمایەك تەنها بەمەبەستی خۆدەرخستن و چەواشەكردن بەبێ گەڕانەوە بۆ پرسیاركردن و بەدواداچون كەوتوەتە نێو ئاڕاستەكانی بەرژەوەندخوازان و زەرەرمەندانی ڕێكارەكانی چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی".

 

دەشڵێت" ئەم پەرلەمانتارە هەر بابەتێك چۆنی بۆ باس بكەن و چی ئاڕاستەبكەن ئاوها قسەكان دەهێنێتە سەر ڕاگەیاندن، ئەگەرنا ئەو قسانەی نە پسپۆڕی ئەم بەڕێزەیە و نەهیچ پەیوەندی بە لێژنەی تەندروستی هەیە، بێ ئاگایە لەوەی كە پرۆسەی چاكسازی گەورە و بەردەوام تەنانەت ڕاسپاردەكانی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بواری دەرمان دەستی پێكردوە كە ئەمەش بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەم تۆمەت و تەشهیر و چەواشانە دەكەین لە بەرامبەر زەرەرمەندانی چاكسازی و گۆڕانكاری لە بواری دەرمان هەروەك چۆن ئەم بەڕێزە پێشتریش چەندین تۆمەت و قسەی نەشیاو و هەڵبەستراوی لە سێكتەرەكانی دیكەدا كردوە كە لە دوای لێكۆڵینەوە خۆشبەختانە سەرلەبەری دور بوە لە ڕاستیی".

 

بەڕێوەبەرایەتیەكە وتوشیەتی" وێڕای ئەوەی بەفەرمی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە بەرامبەر ئەم هەڵسوكەوتەی ئەم بەڕێزە لێ ئاگادار دەكەین لە هەمان كاتدا ڕێكار و داوای یاسایی لە دادگا پێشكەش دەكەین بۆ سەلماندنی هەر ڕاستییەك لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەكات".

 

دەقی رونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی ...
ماوەیەكە پەرلەمانتارێك بەناوی (كاروان گەزنەیی) دوور لە ڕێكارەكانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوبەرایەتیمان دەكات بە بێ هیچ بەڵگە و بنەمایەك تەنها بەمەبەستی خۆدەرخستن و چەواشەكردن بەبێ گەڕانەوە بۆ پرسیاركردن و بەدواداچوون كەوتووەتە نێو ئاڕاستەكانی بەرژەوەندخوازان و زەرەرمەندانی ڕێكارەكانی چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی. لای هەمووان ئاشكرایە كە ئەم بەڕێزە هەر بابەتێك چۆنی بۆ باس بكەن و چی ئاڕاستەبكە ئاوها قسەكان دەهێنێتە سەر ڕاگەیاندن ئەگەرنا ئەو قسانەی نە پسپۆڕی ئەم بەڕێزەیە و نەهیچ پەیوەندی بە لێژنەی تەندروستی هەیە، بێ ئاگایە لەوەی كە پرۆسەی چاكسازی گەورە و بەردەوام تەنانەت ڕاسپاردەكانی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بواری دەرمان دەستی پێكردووە كە ئەمەش بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەم تۆمەت و تەشهیر وچەواشانە دەكەین لە بەرامبەر زەرەرمەندانی چاكسازی و گۆڕانكاری لە بواری دەرمان هەروەك چۆن ئەم بەڕێزە پێشتریش چەندین تۆمەت و قسەی نەشیاو و هەڵبەستراوی لە سێكتەرەكانی دیكەدا كردووە كە لە دوای لێكۆڵینەوە خۆشبەختانە سەرلەبەری دوور بووە لە ڕاستیی بۆیە لێرەوە وێڕای ئەوەی بەفەرمی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە بەرامبەر ئەم هەڵسوكەوتەی ئەم بەڕێزە لێ ئاگادار دەكەین لە هەمان كاتدا ڕێكار و داوای یاسایی لە دادگا پێشكەش دەكەین بۆ سەلماندنی هەر ڕاستییەك لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەكات.
ڕای گشتیش دڵنیا دەكەینەوە كە ئەم تۆمەتانە نەك ساردمان ناكاتەوە بەڵكو بەگڕوتینێكی زیاتر بەردەواممان دەكات لە پڕۆسەی چاككردنی ڕەوشی دەرمان لە هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووی گەندەڵكاران و بەرژەوەندخوازان.

بەڕێوەبەرایەتی كوالیتی جۆری دەرمان KMCA
24 ئۆكتۆبەر 2020



PM:02:04:24/10/2020