پۆلیسی ههولێر دەستگیرکردنی تهقهكهرهكانی شهوی ڕابردووی ههولێری راگهیاند كه بووبوونه هۆی دروستكردنی دڵهڕاوكێ لهناو خهڵكدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نجار تیمێکی تۆکمە پێکهێنرا لەهەریەک بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵاتو بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، بەکەمتر لە۱۰ کاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەکی واتە تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردوو بەناوەکانی (ج.ا.ر)و (خ. ک.م.) دەستگیرکران کە لەشەقامی ١٠٠ مەتری بەشەڕهاتونو تەقەیانکردوە لەئاکامدا یەکتریان زامدارکردوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو: هەروەها دەستبەسەر دو ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW) دا گیرا و بەپێی ماددەی ٤١٣ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە.