لە هەرێم هەر کەسێک داوەت و شایی‌و پرسە دابنێت سزا دەدرێت

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری دەرکرد هەموو داوەت و شایی و پرسەو کۆبوونەوەیەک قەدەغە دەکرێت و، بکەرانی بە دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.


لەو راگەیاندنەدا کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە "هەر کەسێک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت، بە بڕی بیست هەزار دینار سزا دەدرێت و دەبێت شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێل و پاسەکان رەچاوی رێنماییەکان ببن دەنا سزا دەدرێن".

 
دەقی راگەیاندنەکە.. 

 


PM:08:31:24/10/2020