بەپێی نوسراوێک کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، شێوازی پێبژاردنی سزای شایی و چونە سەرقەبران و دانانی پرسە و نەبەستنی ماسک دیاریکراوە، هاوکات چۆنێتی خەرجکردنی پارەکە رونکراوەتەوە.
دەقی بڕیارەكان:
١- ئەو لایەنانەی کە لە بڕگەی شانزەیەم - یەکەمی بەیانی ٥٢ ئاماژەی پێدراوە بە پسوولەی ٣٨/ا پارەکە وەردەگیرێت.
٢- وێنەی یەکەم لە پسوولە دەدرێت بە کەسی سەرپێچیکار.
٣- ئەم بڕە پارانە کە وەردەگیرێت لە ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک ئەمانەت هەڵدەگیرێت.
٤- مانگانە لیستێک بەناوی ئەو کەسانەی کە کاری پێبژاردنەکان دەکەن رەوانەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی هاندان بۆیان بە رێژەی ٥٠٪ لە داهاتی پێبژاردن.
٥- ٥٠٪ی داهاتی پێبژاردنەکان خەرجدەکرێت بۆ کڕینی پێداویستی خۆپاراستن بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت بۆ وەزارەت.