موراد قەرەیڵان: دەمانەوێت هەڵوێستی کاک مەسعود لەسەر جوڵاندنی هێزو شەڕی براکوژی بزانین



موراد قەرەیەڵان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی پەکەکە، لەبارەی جوڵەی هێزەکانی پەدەکە لە هەفتانین رایدەگەیەنێت " لەهەر شوێنێک بارەگایەی گەریلا هەبێت ئەوان بارەگا لە بەرامبەریدا دروست دەکەن، ئێمە ئەزانین ئەوان ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکەن، بۆیە دەمانەوێت بۆچوونی کاک مەسعود لەسەر جوڵەی هێزەکانینان و شەڕی براکوژیی بزانین".

 
ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیڵان لە بەرنامەیەکی تایبەتی  ئەمڕۆی ستێرک تیڤیدا لەبارەی پەرەسندەنەکان لە باشوری کوردستان دەڵێت " هاوکاری سیخوڕی و پەیوەندییەکانی پەدەکە لەگەڵ تورکیا، خزمەت بە گەلی کورد ناکات و تەنانەت لە خزمەتی پەدەکەش دا نییە".

 
قەرەیڵان سەبارەت بە جمووجۆڵی پەدەکە لە هەرێمەکانی هەفتانین، مەتینا، گارە و هەندێ شوینی دیکەی سەر بە بادینان دەڵێت "هێزەکانی پەدەکە دەستیان بە جمووجۆڵ کردووە و لە پێگەیەکدا، کە ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکەن، ئەگەری چاودێریی و زانیاریی ورد و جدیمان سەبارەت بەم دۆخە نەبوایە، ئەوا ئێمە هەموو کاتێک خۆشبینانە تەماشای دۆخەکە دەکەین و وامان نەدەوت، کاتێ تەماشا دەکەین، دەبینین بە ڕاستی ئامادەکاریی دەکەن، باشە ئامادەکارییانە ئامانجی چییە؟ لە هەر شوێنێ خاڵێکی ئێمە هەبێت، دەیانەوێ لەو شوێنە هێز جێگیر بکەن، لە کوێی لە نێوان دوو هێزی ئێمەدا ڕێگایەکی هاتووچۆ هەبێت، دەیانەوێ پایەگاییەکی سەربازیی درووست بکەن، نیەتیان لەو کارە چییە؟".


هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی " داگیرکاریی تورکیا لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا کۆنسێپتێکی نوێی ئامادە کرد، ئێستا بە زێهنیەتێکی نوێ جمووجۆڵ دەکات، ئەوەی ئێستا لە تورکیا دا دەسەڵاتدارە ئاکەپە نییە، بەڵکو پارتی نەتەوەپەرەست، مەهەپە یە، فکر و ڕامانی مەهەپە لە تورکیا لە دەسەڵات دایە و ئەوان بیری پانتورکیزم بە ئەساس وەردەگرن، نایانەوێت بێجگە لە تورکەکان هیچ کەسێکی دیکە پێگەیەکی هەبێت، خاوەن فکرێکی شۆڤێنیست و نەژادپەرەستی تۆخن، بەو شێوەیە خۆیان بە سەر کوردستان دا دادەسەپێنن، پێویستە مرۆڤ وشیار بێت".

 
موراد قەرەیڵان لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکان دا ڕایگەیاند" شانۆییەکی جیهانی کە بە زۆر زمانی پیشان دراوە، کاتێک شانۆگەران ویستان بە زمانی کوردی پیشانی بدەن، قەدەغەیان کرد، لە کتێبێکی پۆلی هەشتەم دا لە شوێنێک دا باسی کوردان کرا، دەسبەجێ کۆییان کردەوە و پێچایانەوە، یانێ هەرچی ناوی کوردی پێوە بێت قەبووڵی ناکەن، ئەوان دەیانەوێ کوردان قڕ بکەن، ئەوان تەنیا دوژمنایەتی پەکەکە ناکەن، بەڵکو دەیانەوێ کورد لە ڕیشەوە دەربێنن و لەناوییان ببەن، ئەو زێهنیەتەی ئێستا لە تورکیا سەردەستە، زێهنیەتێکی ئاوەهایە".

 


PM:09:24:26/10/2020