مەلا مەزهەر لەبارەی تابلۆی جلوبەرگی ژنانەوە لە سلێمانی:
٩ رێخکراوی بێ دەرپێن

مەلا مەزهەر کەسایەتی ئاینی کە هەمیشە کێشەی لەگەڵ بزووتنەوەی ژنانی کوردستاندا هەیە، لەبارەی ئەو تابلۆیەی ژنان کە لەسلێمانی هەڵواسرابوون دەڵێت " دەڵێن لە ٩٠٠٠ ماڵ لەشاری سلێمانی دەرپێی ژنمان کۆکردوەتەوە، درۆ دەکەن تەنها ٩ رێکخراوی بێ دەرپێن ".

 

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی تابلۆیەی جلوبەرگی ئەو ژنانەی رووبەڕووی توندتیژی بوونەتەوە لە شەقامی سالمەوە تا دادگای سلێمانی، مەلا مەزهەر خوراسانی دانیشتووی هەولێر، نووسیوویەتی "شاری سلێمانی ئەوەندە بیغیرەت وبێ ئابڕوونییە"، دەڵێت " ئەمانە تەنها ۹ نۆن .. درۆیە ۹۰۰۰ نۆ هەزارنین
دە ڵێن لە ٩٠٠٠ ماڵ لەشاری سلێمانی دەرپێی ژنمان کۆکردۆتەوە، درۆدەکەن تەنها ٩ ڕێکخراوی بێ دەرپێن، سێ سفریان بۆزیاد کردوە کە چونەتە هەرشۆێنێک خۆیان بەجێیان هێشتووە".

 
هەروەها خوراسانی بەشێک لە سورەتی ( نمل ) ی هێناوەتەوە کە دەڵێت "انَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ تِسۡعَةُ رَهۡطٖ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ وكان في المدينة تسعة رهط ".

 
دوێنێ لە شاری سلێمانی هونەرمەند و چالاکوان، تارا عەبدوڵا بە هاوکاری رێکخراوی CDO، بەدرێژای سێ مانگ لەسەرتاسەری کوردستاندا گەڕاوەو کەیسەکانی ژنانی بینیووە کە رووبەڕووی توندتیژی بوونەتەوەو لەهەر یەکێکیان پارچەیەک جلی لێوەرگرتوون و دواتر کردوویەتی بەتابلۆیەکی ٤٨٠٠ مەتری و دوێنێ لە شەقامی سالمەوە تا دادگای سلێمانی لە مەراسیمێکدا هەڵواسرا لەشەوی رابردووە لەلایەن هەندێک کەسەوە ژمارەیەکیان سووتێنران.




PM:03:42:27/10/2020