بە فەرمی رۆناڵدۆ بەشداری یاری بەرشەلۆنە ناکات

بە فەرمی کەمێک پێش ئێستا یەکلایی بووەوە رۆناڵدۆ ئامادەی یاریەکەی بەرشەلۆنە نابێت.

ئەمشەو جارێکی تر پشکنینی کۆرۆنا بۆ رۆناڵدۆ کرایەوە دەرکەوتووە ئەو یاریزانە هێشتا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایەو ناتوانێت بۆ یاریەکە ئامادە بێت.
رۆناڵدۆ لە وڵاتی پۆرتوگال لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی کۆرۆنا بوو، نزیکەی دوو هەفتەیەو تا ئێستا تێینەپەڕاندووە.
بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس سبەی چوارشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕوو دەبنەوە.
 


PM:10:35:27/10/2020